“موقتەدا سەدر تاكە سەركردەی عێراقە كە ناتوانرێت متمانە بە رێككەوتنەكانی بكرێت”

موقتهدا سهدر، رێبهرى رهوتى سهدر له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN – عەلی حەمە سەعید
چاودێرێكی سیاسی ئاماژە بەوەدەكات، ئەو رێككەوتنەی پارتی و سەدرییەكان ستراتیژی نییە دهشڵێت: “خودی موقتەدا سەدر تاكە سەركردەی عێراقە كە بەڵێن و رێككەوتنەكانی جێگای متمانە نین و خێرا پاشگەز دەبێتەوە لە بڕیار و بەڵینەكانی”.
دوێنێ چوارشهممه هاوپهیمانى سێقۆڵى موقتهدا سهدر، پارتى دیموكراتى كوردستان و سوننهكان هاوپهیمانى “رزگارى نیشتمان”یان راگهیاند و به فهرمى و له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا ئاشكرایانكرد، “ڕێبهر ئهحمهد، كاندیدى پارتى دیموكراتى كوردستان كاندیدى هاوبهشى هاوپهیمانیهتیهكهیه بۆ پۆستى سهرۆككۆمار.
بەختیار سەعید، چاودێری سیاسی و شارەزا لە كاروباری عێراق لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند، “زۆرینەی ئەو رێككەوتنانەی كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق واژوودەكرێن هیچیان ناگەن بەو ئامانجەی كە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەو رێككەوتنەی كە پارتی لەگەڵ سەدرییەكان واژووی كردووە رێككەوتنێكی ستراتیژی نییە، بەڵكو رێككەوتنێكی تاكتیكیە و زۆر درێژە ناكێشێت، چونكە لەلایەك ئێرانییەكان دەرفەت نادەن ئەو رێككەوتنە درێژە بخایەنێت لەلایەكی دیكەشەوە ناتوانرێت رۆژی شەممە 26ی ئەم مانگە نیسابی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان بەدەست بهێندرێت”.
ئهو چاودێره سیاسییه ئاماژه بهوهشدهكات، “هەر ئەمڕۆ نوری مالیكی، هەڵوێستی خۆی راگەیاند كە دژی ئەوەیە ڕێبەر ئەحمەد ببێتە سەرۆككۆمار داواشی كردووە كە دەبێت پارتی و یەكێتی لەنێوان خۆیاندا بگەنە رێككەوتن، بەڵام ئێستا دەبینین كە پارتی و یەكێتی لە رێككەوتن دووركەوتوونەتەوە ئەمەش لە بەرژەوەندی گەلی كورددا نییە”.
ئەو چاودێرە سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، “ناتوانرێت لەسەر دەستی موقتەدا سەدر گرەو بكرێت، چونكە موقتەدا سەدر تاكە سەركردەیە كە قسەكانی بۆ ماوەیەكی درێژ بڕناكەن و ناتوانرێت متمانە بەو بەڵێن و رێككەوتنانە بكرێت كە لەگەڵ ناوبراودا واژوو دەكرێن”.
بەختیار سەعید باس لهوهشدهكات، “هەر لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین لێدوانی سەدر هەیە كە قسەكانی دژبەیەكن لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانرێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێبكرێت كە لەگەڵ پارتی و سەدرییەكان لەسەری رێككەوتوون، چونكە عێراق بووەتە جێگای داڵدەدانی گروپە میلیشیاكان و لە چەند مانگی كەمی داهاتووشدا دۆخی عێراق زیاتر بەرەو ئاڵۆزی هەنگاو دەنێت”.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









