سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو: ئێمە نەمانوتووە بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەی پەرلەمانی عێراق دەكەین

جەمال کۆچەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كارێكی زەحمەت دەبێت بەبێ ڕێككەوتن بتواندرێت سبەی 220 پەرلەمانتار بۆ دانیشتنەكەی سبەی ئامادە بن، هاوكات پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا ناکەن”.
د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئەم ساتە هیچ جۆرە رێككەوتنێك نەهاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی بتواندرێت كۆبوونەوەكەی سبەی بە بێ كێشەو گرفت ساز بكرێت، چونكە پەرلەمان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون بەرەیەك بانگەشەی ئەوەدەكەن دەتوانن نیسابی یاسایی كۆبكەنەوە بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە، بەرەكیش بانگەشەی ئەوەدەكەن دەتوانن نیسابی یاسایی تێکبدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێم وایە كە كارێكی هەروا ئاسان نابێت سبەی بتواندرێت نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە ئامادە بكرێت، ئێمەش لە فراكسیۆنی یەكگرتوو نەمان وتووە كە خۆمان یەكلا كردووەتەوە بەشداری كۆبوونەوەكەی سبەی دەكەین.
لەلایەکی ترەوە، موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “سبەی فراکسیۆنەکەیان بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پرسی سەرۆککۆمار ناکات”.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە هەندێك لە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتی ئەوەیان لەسەر زاری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو بڵاو كردووەتەوە كە گوایە سبەی فراكسیۆنەکەیان بەشداری كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەبێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









