“پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك گەرەنتی لە پارتی وەرگرتبوو بۆ ئەوەی لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات مانەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك لە پۆستەكەیدا بەگوێرەی ڕێككەوتنە سێ قۆڵییەكەوە بووە و پارتی گەرەنتی بە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك داوە كە لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە تەنها لەبەرئەوەی ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتییەوە پڕنەكرێتەوە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردمان خستووەتە پێش بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی حزبەكەمان لەكاتێكدا چاوەڕێی ئەوەمان لەپارتی دەكرد كە ئەوانیش بەو سیاسەتە كاربكەن و بەرژەوەندی گەلەكەمان بخەنە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكانیان، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەكەیمان لە پارتی بینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان پارتی و سەدرییەكان و حەلبوسی واژۆكراوە پەیوەندی بە مانەوەی ( ڕاكان جبوری) پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك لە پۆستەكەیدا هەیە ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن پارتییەوە گەرەنتی بە پارێزگاری سەپێندراو دراوە كە رێگە نادەن لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە تەنها لە پێناو ئەوەی ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پڕنەكرێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەدرێژایی مێژوو بەتایبەت لە دوای ساڵی 2003 ەوە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و خودی ( مام جەلال) بوون كە هەوڵی جدییان داوە بۆ ئەوەی ناوچە دابڕاوەكانی كوردستان و بگەڕێنەوە سەر كوردستان و مادەی 140 جێبەجێبكرێت، لەبەرامبەردا پارتی گرفتی بۆ یەكێتی دروستكردووە، بەڵام ئەمە یەكێتی سارد ناكاتەوە لەوەی كە مافی هاووڵاتیانی كورد لەوناوچانە فەرامۆش بكرێت هەمیشە یەكێتی هەوڵی بۆ ئەوەداوە كە كارئاسانی زیاتر بكرێت بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی كورد.
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









