رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دانپێدانانی زیندانیانی بادینان لەژێر ئەشەكەنجەدا بووە

SNN
رێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی رايگەياند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی خراپ بەکارهێنانی یاساوە رۆژنامەنوسان و دەنگە نارازییەکان سەرکوت دەکات بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی”.
رێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی لە نوێترين راپۆرتيدا سەبارەت بە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەڵێت “هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی هەرەمەکی دەیان کەسیان دەستگیرکردووە لەسەر پۆستی سۆشیاڵ میدیا و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و راپۆرتی خۆپیشاندانەکان.”
راشيگەياندووە: لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە 100 کەسیان لە دەڤەری بادینان دەستبەسەر کردووە بە هۆی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانی دژە گەندەڵی و پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتەوە بە جۆرێک دەیان کەس لەو خۆپیشاندەرانە تا کۆتایی 2021 لە زیندانەکاندا ماونەتەوە.
رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە: لە ماوەی کۆتایی مانگی تشرینی دووەم و سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمداو لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بەلایەنی کەمەوە هەشت خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی کوژراون.
هەر لە راپۆرتەکەی ئەمنستيدا، ئاماژە بە شەش ساڵ زیندانیکردنی پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووس کراوە کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2021دا بە پێی یاسای ئاسایشی نەتەوەیی ساڵی 2003 و یاسای نەهێشتنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن و هەروەها یاساکانی تر لە یاسای سزادان.
باس لەوەشکراوە: ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و ئەیاز کەرەم و چالاکوانان سەعید عومەر و هەریوان عیسا لە پارێزگای دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستگیرکران وەک بەشێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان و ئەو رۆژنامەنوسانەی کە روماڵی خۆپیشاندانەکانیان کردبوو.
ئەمنستی پێیوايە: دادگاییکردنیان پێشێلکاریی جدی تێدابووە بۆ سەر ستانداردەکانی دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە، دانپێدانانەکان لەژێر ئەشکەنجەدا کراون و هاوکات دادگا شکستی هێناوە لەوەی لێکۆینەوەی ورد بکات لە بارەی تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدانی زیندانییەکان”.
رێکخراوەکە لە میانەی شیکردنەوەیان بۆ ئەو بەڵگانەی کە دژی تۆمەتبارەکان بەکارهێنراوە، بۆی دەرکەوتووە: تەواوی پەیام و نامەکانی ئەو رۆژنامەنوسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە وەک بەڵگە لە دژیان بەکار هاتبوو بۆ کاری ڕۆژنامەوانی بوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









