عەباس فەتاح: پارتی بە بیانووی دژایەتی سیستمی فرەبازنەیی دەیەوێت هەڵبژاردن دوابخات

عەلی حەمەسەعید- SNN
عباس فەتاح، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلمانی کوردستان لەو بڕوایەدایە دژایەتی پارتی بۆ سیستمی فرەبازنەیی بیانوویەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، باس لەوەش دەکات پارتی بە بێ ئەوەی رەزامەندی پێکهاتەکانی وەرگرتبێت بە ناوی ئەوانیشەوە لەسەر ناوی زۆرینە هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی تر دەکات.
لە لێدوانێکدا بۆ SNN عەباس فەتاح سەبارەت بەوەی پارتی بە ناوی زۆرینەوە هەڕەشە لە پەرلەمانتارانی تر دەکات، وتی، بەڕای من پارتی لەو بابەتەدا پەلەی کرد، هێشتا بەشیک لەو زۆرینەیەی پارتی باسی لێدەکات، واتە پێکهاتەکان بە فەرمی رایاننەگەیاندووە، کە ئایا پارتی لە بری ئەوان بڕیار دەدات یاخود خۆیان بڕیاری خۆیان دەدەن.
باسی لەوەشکرد، “ئەگەر پارتی زۆرینەیە بۆ لە فرە بازنەیی دەترسێت؟ پێم وابێت پارتی نیازی دواخستنی هەڵبژاردنی هەیە و پرسی فرەبازنەیی کردووە بە بیانوو”.
عەباس فەتاح لەدرێژەدا وتی، پارتی لەهەموو پارێزگاکان سەنگ و دەنگی هەیە، بۆ دژایەتی فرەبازنەیی دەکات، مەگەر نییەتی ئەوەی هەبێت کە لە پارێزگایەک بە هەر رێگایەک دەنگی زیاد بکات، کە لە پارێزگای دیکە کورسی و دەنگی زیاتر بهێنێت.
جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلمانی کوردستان سەبارەت بەوەی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنفڕاسە رۆژنامەوانیەکەیدا یەکێتی تۆمەتبار کردووە بەوەی لەگەڵ سازاندا نییە و سازانی لەسەر پرسە نیشتمانییەکان رەتکردووەتەوە، وتی: ئەوەی پارتی دەیڵێت پێچەوانەکەی راستە.
روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی چەند لیژنەیەکیان لەبارەی دۆخی هەرێم، یاسای هەڵبژاردن و کۆمسیۆن پێکهێناوە، بڕیاربووە لیژنەیەکی هاوبەشیش پێکبهێنن بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، بەڵام پارتی کە پێشوەختە رێککەوتنی لەگەڵ بەشێک لە شیعەکان و سونەکان هەبوو، دوای ئەوە هاتبوو داوای لە یەکێتی دەکرد کە لە بارەی هەرێم و بەغدا چی بکەن، بەڵام کاتێک ئەوەی لێ ئاشکرابوو، هەموو ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابوون وەستێنران.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









