نورى مالكى: هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌رله‌مان هێڵى سووره

نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | فۆتۆ: Twitter
SNN
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌یشتنى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق به بنبه‌ست له ئه‌ستۆى هاوپه‌یمانى سێقۆڵیدایه، ده‌شڵێت، “ئێمه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
نورى مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و یه‌كێك له چوار سه‌ركرده سه‌ره‌كییه پێكهێنه‌ره‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا كه شه‌وى رابردوو 5ى نیسان، بڵاوبووه‌وه رایگه‌یاند، “له ماوه‌ى رابردوودا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سه‌در و پارتى و حه‌لبوسى سووربوون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رووبه‌ڕووى ئێمه بوونه‌وه، ئێمه‌ش سێ یه‌كى پهكخهرمان له دژیان به‌كارهێنا. سێ جار هه‌وڵى ته‌واوكردنى رێژه‌ى یاسایی ئاماده‌بوونیاندا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئێمه‌ش وه‌ك چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتوونابین له ته‌واوكردنى رێژه‌ى یاسایی ئه‌گه‌ربێت و بمانه‌وێت ئه‌و كاره بكه‌ین. له هه‌مانكاتیشدا بهرپرسیارییهتیهكى نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر شانى ئێمه‌یه و چاوه‌ڕێى ئێمه‌یه عێراق له چه‌قبه‌ستووى سیاسى رزگاربكه‌ین. بۆیه، ئێمه پێموانوایه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دروستكردنى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى شیعى و ئه‌مه‌شمان به ئه‌وان راگه‌یاندووه. پێشمانوتوون ئه‌گه‌ر كێشه‌ى ئێوه ته‌نیا سه‌رۆككۆماره كه‌واته با به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌رى رێكبكه‌وین، چونكه ئه‌مه مه‌ترسى بۆ پرۆسه‌ى سیاسى عێراق دروستكردووه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا نورى مالكى باس له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “ئێمه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێمان راگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سێقۆڵى خۆیان بێبه‌ریكرد له پێكهێنانى حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌مه‌وه هاتنیان لاوازبوو. له‌لاى ئێمه كێشه له‌سه‌ر ناو نییه بۆ پۆسته‌كان، ئه‌وه‌ى گرنگه پێكهێنانى حكومه‌تێكه كه ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزارى بۆ هاووڵاتییان دابینبكات”.
سه‌ركرده‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى هۆشدارى ده‌دات له تێكچوونى دۆخى عێراق و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق به‌بێ هاوئاهه‌نگى ئه‌نجامه‌كه‌ى تێكچوونى دۆخى ئه‌منى، زیادبوونى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان، گه‌نده‌ڵى و دروستبوونى هاوسۆزییه بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه بیانییه‌كان”.
به وته‌ى نورى مالكى، “ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانه و ته‌نیا خۆى له هێزه شیعه‌كاندا نابینێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هاوپه‌یمانى سێقۆڵى كردیان له رابردوودا”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا و له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا پێتان ئاساییه هه‌ڵبژاردنى پێش وهختهدووباره بكرێته‌وه؟ نورى مالكى ده‌ڵێت: “دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه په‌رله‌مان دوو بابه‌تن كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لاى ئێمه مایه‌ى قبوڵكردن نین. هیوادارین چاره‌سه‌رێكى سیاسى بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزینه‌وه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









