
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌زموون ده‌ریخستووه په‌رله‌مان به هه‌ڵبژاردنى یه‌ك بازنه‌یی ناتوانێت نوێنه‌رى خه‌ڵك بێت.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “یاساى هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن دوو یاسان كه ره‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یه، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان ئێمه و پارتى هه‌بووه بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نۆ پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ى ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه به هاوئاهه‌نگى و سازان هه‌موار بكرێنه‌وه. له رێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان ئه‌م بابه‌ته به‌هه‌مانشێوه‌یه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆكن كه ئه‌م یاسایانه ره‌هه‌ندى نیشتمانیان هه‌یه و پێویستیان به سازانه”.
وتیشى: “له‌م ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوودا گۆڕانكارى گه‌وره روویداوه و كاتى خۆى به‌شێوه‌یه‌كى ساده یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان داڕێژراوه، بۆیه ئێمه پێمانوایه پێویسته گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت”.
زیاد جه‌بار باسى به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنى فراكسیۆنى پارتى كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و ئاشكرایكرد، “ئێمه له 3ى ئازارى 2021 كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكفراكسیۆنه‌كان تێڕوانینى خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م دوو بابه‌ته خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ده‌مه‌وه هاتنى هه‌بووایه ئێستا هه‌موو شتێك باش بوو و سه‌رقاڵى ئاماده‌كاریبووین بۆ هه‌ڵبژاردن. ئێمه پرۆژه‌كه‌مان ئاماده‌بوو و چاوه‌ڕێمانكرد پارتى نه‌رمى بنوێنێت، به‌ڵام نه‌رمى نه‌نواند بۆیه پرۆژه‌كه‌مان كرده پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌كانى تر جگه له پارتى، به‌ڵام به‌داخه‌وه پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌رمى نه‌نواند”.
له‌باره‌ى پێكهاته‌كانه‌وه سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “له مێژووى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندا هه‌میشه پێكهاته‌كان پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان هه‌بووه و ئه‌وه‌ى كه ئێستا نوێنه‌رى خۆیان هه‌یه به‌هۆى مام جه‌لاله‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێكهاته‌كان بۆمان گرنگن و رازینابین كه هێزێكى سیاسى له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌كاریانبهێنێت. ده‌مانه‌وێت نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان بن نه‌وه‌ك شوێن سیاسه‌تى لایه‌نى تر بكه‌ون”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا زیاد جه‌بار داواى له سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان كرد، “ببێته هاوكار بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن به سازان بكرێت و نه‌بێته هۆكارى تێكدانى سازانى نیشتمانى له‌سه‌ر پرسێكى نیشتمانى”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى باسى له‌وه‌شكرد، “سازان لاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان واته ئه‌وه‌ى شوێنى ئه‌و بكه‌ویت، به‌ڵام ئێمه و پێكهاته‌كانى تریش شوێن پارتى ناكه‌وین. ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنێك بكرێت كه تێیدا ده‌نگده‌ر به متمانه‌وه ده‌نگه‌كه‌ى بخاته نێو سندوقى ده‌نگدان، نه‌وه‌ك به‌و تۆمارى ده‌نگده‌رانه‌ى ئێستا بكرێت كه پڕه له كه‌موكوڕى”.
روونیشیكرده‌وه، “ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كى باشمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه. ئه‌وه ته‌نیا پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌مووان هه‌ڵپه‌ساردووه”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









