“قه‌یرانى دارایی لاى حكومه‌تى هه‌رێم كۆتایی هاتووه و دۆخى دارایی زۆر باشه”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر باشە و حکومەت قەیرانی دارایی نەماوە، بەڵام دۆخی دارایی بۆ خەڵک خراپه، ده‌شڵێت: “پرسیار لە حکومەت دەکەین سەبارەت بە دەنگۆی بلۆککردنی پارەی هەرێم لە بانکی لوبنان”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “سه‌رچاوه‌كانی داهات له هه‌رێمی كوردستان بریتین له چوار سه‌رچاوه‌ی داهات گرنگترین و گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهات له هه‌رێمی كوردستاندا بریتیه له فرۆشتنی نه‌وت، سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند كه ئێستا رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت به تایبه‌تی له‌م دوایانه‌دا نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبۆته‌وه واته گرنگترین سه‌رچاوه كه بریتیه له 85% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته، وه نرخی نه‌وتیش به‌وشێوه‌یه به‌رزبوویه‌وه ده‌كرێت بڵێین، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دارایی زۆر باشدایه، به‌ڵام من بۆ ژیانی خه‌ڵك ناڵێم به‌ڵكو بۆ باری دارایی حكومه‌ت ده‌ڵێم، كه ئێستا له باری دارایی زۆرباشدایه ده‌كرێت بڵێم قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕیووه (بۆ حکومەت) بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌م له‌كاتی خۆیدا مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكات هه‌م ئه‌و پرۆژانه‌شی كه له رابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه په‌كیان كه‌وتووه و وه‌ستاون ئێستا پێویستیان به‌وه هه‌یه بخرێنه‌وه گه‌ڕ و بخرێنه‌وه كار”.
وتیشى: “ئه‌م مانگی ئازاره ئه‌و سلفه‌یه (دوو سەد ملییارەکەی بەغداد) گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان، بۆیه دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌بارودۆخێكی باشدایه و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا مووچه بدات به‌داخه‌وه ئێستا كۆمه‌ڵێك كێشه هاتوونه‌ته‌پێش، په‌رله‌مانی كوردستان كۆمه‌ڵێك یاداشت بۆ بانگكردنی وه‌زیره‌كان به‌شێكی زیاتر په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، هه‌یه من پێشتر ئه‌وه‌م راگه‌یاندبوو كه وه‌زیری دارایی ئێستا ده‌وام ناكات له شوێنه‌كه‌ی خۆی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت له‌وێوه بڕیار بدرێت كه مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رف بكرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئێستا هیچ بیانویه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی كه مووچه دوابكه‌وێت به‌داخه‌وه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش خراپه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه هه‌مووما ئه‌وه ده‌زانیین ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌خۆرن له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ئێستا بارودۆخێك هاتۆته‌پێش كه مووچه‌كانیش به‌وشێوه‌یه دواده‌كه‌وێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و دواكه‌وتنه‌ی مانگی پێشووه‌وه هه‌بووه كه مانگی یه‌ك له مانگی دوودا دواكه‌وتووه و مانگی دووش له 10/3 وه مووچه راگه‌یه‌نرا به‌وشێوه‌یه دواكه‌وتووه ئومێد ده‌كه‌ین له چه‌ند رۆژی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته دابه‌شكردنی مووچه و كه پێویست بوو له‌م رۆژانه‌دا دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستی پێبكردایه.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ، دوای ئه‌وه‌ی مایه‌پووچبوونی خۆی راگه‌یاند بانكی ناوه‌ندی لوبنانی ده‌وترێت كه 694 ملیۆن دۆلاری پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌و بانكه بلۆككراوه وه‌كو لیژنه‌كه‌تان تاچه‌ند ئاگاداری ئه‌وه‌ن؟
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری هەرێم ده‌ڵێت: “ئه‌وه له شوێنێكی فه‌رمیه‌وه قسه‌وباسی له‌سه‌رنه‌كراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بیستووه كه دەڵێن ئه‌و پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بانكه‌كه‌ی لوبنان بلۆككراوه به‌ڵێ ئه‌وه جێی قسه‌وباسه ده‌كرێت له داهاتوودا له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆماندا قسه‌وباسی له‌سه‌ربكه‌ین و پرسیار ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای ڕوونكردنه‌وه له حكومه‌ت بكه‌ین”.
سەبارەت بە ده‌وام نه‌كردنی وه‌زیری دارایی هه‌تا چه‌ند كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كاروباره‌كان؟ زیاد جه‌بار باس له‌وه‌ده‌كات: “به‌پێی زانیاری خۆم وه‌زیری دارایی كه ده‌وام ناكات، جارێكی تریش له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه رایده‌گه‌یه‌نم به‌پێی زانیارییه‌كانی من وه‌زیری دارایی جارێكی تر ناچێته‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته و ئیشوكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته ناكات و به‌فه‌رمی ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی كردووه و بڕیاریداوه جارێكی تر نه‌چێته‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته”.
سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، “وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








