
شێرکۆ جەودەت
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بەپێی ئەو توێژینەوانەی کراون ئێستا هەرێمی کوردستان ناتوانێت غازی سرووشتی هەناردە بکات و بە لای کەمەوە پێنج تاوەکو 10 ساڵی پێدەچێت.
شێرکۆ جەودەت ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەياند: رێگرییەکان لەبەردەم هەناردەکردنی غازی هەرێمی کوردستاندا زۆرن کە هەندێکیان پەیوەندییان بە سرووشتی مامەڵەکردن لەگەڵ غازی سرووشتیدا هەیە چونکە غاز وەک نەوت نییە و تەکنەلۆجیا و ئامێری تایبەتی دەوێت.
دەشڵێت “رێگریی دووەم لایەنی سیاسییە کە ئێستا لەگەڵ بەغدا نەوت لە قەیراندایە و ئەوان لەو بارەوە لە دوورترین ئاستی تێگەیشتن و دابڕاندان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، هەناردەکردنی نەوت و غاز تەنیا بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەبێت”.
شێرکۆ جەودەت دەشڵێت “کاتی خۆی ئاشتی هەورامی وتی: بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا دەگەیەنینە ملیۆنێک بەرمیل. هەروەها باسی ئابووریی سەربەخۆ و ئەوەی کرد کە ئیدی پێوسیتیان بە عێراق نامێنێت، بەڵام بە کردار و واقیع دەرکەوت کە وانییە و تەنیا خەیاڵاتێک بووە. ئەمەی گازی سرووشتیش بە هەمان شێوەیە”.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









