گۆڕان دوای جەژن خۆی بۆ بەستنی دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی یەكلایی كردووەتەوە

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیاربوو كە بزووتنەوەی گۆڕان دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی خۆی لە چەند مانگی ڕابردوودا ببەستێت بەڵام بەچەند هۆكارێكی ناكۆكی ناوخۆیی بەستنی ئەو كۆنفرانسە دواخرا، لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان خۆی بۆ بەستنی دووەم كۆنفرانسی نیشتیمانی لەدوای پشووی جەژنی ڕەمەزان یەكلایی كردووەتەوە بۆ ئەومەبەستەش 11 دامەزراوەی ئەو بزووتنەوەیە سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە دەكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەرلەچەند ڕۆژێك لەمەوبەر لیژنەی باڵای بەستنی كۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوونەوەی تایبەت بە ستنی ئەو كۆنفرانسەیان ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا ئەندامانی باڵای كۆنفرانسەكە كە ژمارەیان 11 كەسە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی كە دەبێت لەدوای پشووی جەژنی ڕەمەزان بزوتنەوەی گۆڕان دووەم كۆنفرانسی خۆی ببەستێت.
ئاماژە بەوەشكراوە كە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە كە كۆنفرانسەكە بە بەشداریی، نزیكەی 100 هەڵسوڕاو و گۆڕانخواز لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت، هاوكات لەماوەی ڕابردوودا هەمان ئەو لیژنەیە لەگەڵ ئەو بەرپرسانەی گۆڕانیش كۆبوونەتەوە كە لە گۆِران نیگەرانن و دوور كەوتونەتەوە بۆ ئەوەی باوەڕیان پیبهێنن بەشداری كۆنفرانسەكە بكەن، بەڵام هیچكام لەو سەركردانەی گۆڕان ئامادەنەبوون بەڵێنی ئەوەبدەن بەشداری كۆنفرانسەكە دەكەن، چونكە چەند مەرجێكیان هەبووە لەبارەی موڵك و ماڵی بزوتنەوەكەوە دواجار نەتواندراوە ڕێككەون بۆ ئەوە بەگەڕێنەوە ناو گۆڕان.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆنفرانسی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان 11 لیژنەی تایبەت پێكدەهێندرێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە بكات بەشێوەیەكی سەركەوتووانە كە هەر لیژنەیەك نوێنەرایەتی ئۆرگانێكی بزووتنەوەی گۆڕان دەكات، بەڵام جارێ نازاندرێت كۆنفرانس دەتوانێت ئەو ئامانجانەی بپێكێت كە بۆ دیاریكراوە بۆ هەستانەوەی جەماوەری، یاخود بزوتنەوەكە هەر لەجێگەی خۆیدا دەمێنێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









