بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی كاسبكار، خاوەنكار و پیشەوەرانی سلێمانی كۆبووەوە

SNN
لە کۆبوونەوەکەدا دوای ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیستی داوا و داخوازییەکانی ئامادەبووان بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ داواكارییەكانیان دووپاتكردەوە و لیژنەیەكی لە خودی نوێنەرانی بازاڕ و كاسبكاران پێكهێنا بەشێوەیەك كە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە گرفتەكان.
لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كرد و وتی، ئەو دۆخە داراییەی بەسەر سلێمانیدا سەپێنراوە پرسێكی سیاسییە و لەبەرامبەر هەوڵەكانی یەكێتی و هێزولایەنە سیاسییەكانی تر بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، رێگریكردن لە بەهەدەردانی سامانی نەوت و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی حوكمڕانی بەكاردەهێنرێت.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی خۆی بە خاوەنی ئەم ئەزموونە دەزانێت. هەڵەكان راست دەكەینەوە و كۆتایی بە جیاكاری و پاوانخوازی دەهێنین. سەردەمی دروشم كۆتاییهاتووە و دەبێت حكومەت بەكردار خزمەتی خەڵك بكات. جیاكاری لەنێوان شارەكان قبوڵ ناكەین و هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان مافی ئەوەیان هەیە لە خێروبێری خاكەكەمان سوودمەندبن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









