
مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ گەشتیاران لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا جموجوڵی بازرگانی لەمەرزی باشماخ راگيرا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەروازەی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات: هاتووچۆی گەشتیاریش بەمەرجی تەندروستی بەردەوامی دەبێت.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بۆ ماوەی یەك ڕۆژ و تەنها لەیەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بەڕووی جموجوڵی بازرگانیدا داخرا، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆدووەم ڕۆژی جەژن جموجوڵی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە، هاوكات هاتوچۆی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژندا بەردەوام دەبێت، بەڵام بەمەرجێك هەر هاووڵاتیەك كە دێتە هەرێم و بەپێچەوانەوە دەڕوات دەبێت كارتی ئەلكترۆنی ڤاكسینی كۆرۆنای پێ بێت.
ئەو بەرپرسەی دەروازەی نیچودەولەتی باشماخ ئەوەشی ڕوونكردەوە: ئەگەر هەر هاووڵاتییەك بەمەبەستی گەشتكردن بیەوێت سەردانی ئێران بكات و كارتی ئەلكیترۆنی ڤاكسینی پێنەبێت ئەوا دەبێت پێشوەختە پشكنین بكات، بەڵام ئەو هاووڵاتیانەی كە كارتی ئەلكترۆنیان هەیە بەبێ پشكنین دەتوانن هاتووچۆ بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









