بریندارێكى تر‌ى شهڕهتهقهكهى قه‌زاى خه‌بات گیانى له‌ده‌ستدا

هه‌نووكه | فۆتۆ: SNN
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندێكى سه‌ربه ناحیه‌ى ڕزگارى له قه‌زاى خه‌بات كێشه له‌نێوان دوو خێزاندا دروستبوو به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژران.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایار، له گوندى كهوڕهبهن سه‌ربه قه‌زاى خه‌بات له‌سه‌ر كێشه‌ى زه‌وى و زار كێشه له‌نێوان ئه‌ندامانى دوو خێزاندا دروستبووه، له ئه‌نجامدا ته‌قه‌یان له‌یه‌كترى كردووه و چوار كه‌س كوژراون”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “قوربانییه‌كان ئه‌ندامى یه‌ك خێزانن و پێكهاتوون له دوو كوڕ و باوكیان و ئامۆزایه‌كیان”.
هاوكات، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بریندارێكى تر‌ى شهڕهتهقهكه به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ى قوربانییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج كه‌س”.
چیرۆكى كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا و له‌سه‌ر زه‌وی و زاره، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌شێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى چاره‌سه‌ركراوه و ئاشته‌وایی له‌نێوان هه‌ردوو خێزانه‌كه‌دا كراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جارێكى تر پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و دوو خێزانه چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان هه‌ردوولادا رووداوه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پۆلیسى هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئەمڕۆ کاتژمێر 7:30ی ئێوارە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.)، دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست بە مەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنی شوێنی رووداو و ئارامکردنەوەی ئەو گرژیەی لە شوێنی رووداو دروست بووبوو”.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “دواتر دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا هەریەک لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (ف. ح.) کوژراون وە دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) لە ژێردەستی پۆلیس دانە کە زامداربوونە”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









