
كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان كە ئەو بۆنەی لە ڕۆنی زەیتی بەشەخۆراكی ئەم مانگەی هاوولاتیان دێت هیچ گرفتێكی تەندروستی نییە بەڵكوو بڕێكی زۆر ماددەی سۆیا لە دروستكردنی زەیتەكە بەكار هاتووە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بۆنی ماسی لە زەیتەكەوە بێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەمانگەكانی داهاتوو ئەو گرفتە چارەسەر دەكەین.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەبەشی زەیتی ئەم مانگەی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ئەو زەیتەی دابەشكراوە بۆنێكی ناخۆشی لێدێت بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراقی قسەمان كردووە ئەوەیان پێ راگەیاندوین كە لەبەشەخۆراكی مانگی ڕابردوو ڕێژەیەكی كەم زەیتی گوڵەبەڕۆژە لە كۆگاندا هەبووە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیيەکانیش پەنا بۆ بەكار هێنانی زەیتی سۆیا بردراوە بەجۆرێك كە ڕێژەیەكی زۆرتر لە سۆیا لە زەیتەكەدا بەكار هاتووە ئەوەش بووتە هۆی ئەوەی زەیتەكە بۆنیكی ناخۆشی هەبێت لە بۆنی ماسی بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: سۆیا مادەیەكی وەكوو گوڵەبەڕۆژەیە و بۆ بەرهەمهێنانی زەیت بەكار دێت، بۆیە هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، ئەو ڕۆنەی دابەش كراوە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستی نییە، هەر ماددەیەكی بەشەخۆراك، كە لە بەغداوە دەنێردرێت، دوای پشكنینی تەندروستی پاشان دابەش دەكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم دڵنیایی دا كە لەمانگەكانی داهاتوودا ئەو جۆرە زەیتە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشناكرێت بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر هێڵین و بەڵێنیان پێداوین كە لەمانگی داهاتوو جۆرێكی دیكەی زەیت ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









