كاروباری لیژنەكانی دیداری یەكێتی كۆتایی هات و راسپاردەكان ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكرێت

دیداری یەکێتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای سێ رۆژ لە كاركردنی بەردەوامی14 لیژنەی ناو دیداری یەكێتی ئەمڕۆ كاروبارەكانی ئەو لیژنانە كۆتایی دێت و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش ئاماژە بەوەدەكات ڕاسپاردەكانی ئەو لیژنانەی ناو دیداری یەكێتی ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكێت بۆ بڕیاردان و كاركرد لەسەریان، هاوكات سەر لەئێوارەی ئەمڕۆش كۆتایی بە سەرجەم كارەكانی دیداری یەكێتی دێت.
ئاراس محەمەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەشدار لە لیژنەكانی دیداری یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پلانەی كە بۆ كاركردن لە دیداری یەكێتی دانرابوو زۆر سەركەوتووانە وەك خۆی جێبەجێكرا، بەتایبەت كاروبارەكانی ئەو 14 لیژنەیەی كە ئەركێكی زۆری دیدارەكەیان لەسەر شان بوو، سەركەوتووانە ئەمڕۆ كاروبارەكانی ئەو لیژنانەش كۆتایی دێت، پاشان كۆی سەرجەم ئەو گفتوگۆ و داواكاری و ڕەخنەو پێشنیارانەی كە لە كارەكانی ئەو لیژنانەدا تۆماركراون بەشێوەی ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕاسپاردانەی كە لە لایەن لیژنەكانی دیداری یەكێتییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكرێن، كاری پێویستیان لەسەر دەكرێت و ئەوانەی كە هەنوكەیی و گرنگ بن لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سركردایەتی دەخرێنە دەنگدانەوە و دەكرێن بە بڕیار بەڵام بە دڵنیایی كاری لەسەر كۆی ئەو ڕاسپاردەو پێشنیارانە دەكرێت كە لەو لیژنانەوە ئاراستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كراوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە كە لە ڕۆژی 28ی ئەم مانگەوە بە ئامانجی نوێبوونەوەو چاكسازی لە ناو یەكێتیدا، لە شاری سلێمانی كارەكانی دیداری یەكێتی دەستپێكردووە، و ماوەی سێ ڕۆژیشە 14 لیژنەی تایبەت كار لەسەر گفتوگۆ و بیرو راگۆڕینەوەی ئەندامانی بەشدار لە دیداری یەكێتی دەكەن، وا بڕیارە كە ئێوارەی ئەمڕۆش لە تەلاری ھونەر رێورەسمی كۆتایی دیداری یەكێتی بەڕێوەبچێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









