“هێڵەکانی ئینتەرنێت پاڵپشتی سەرەکی غەشکردنە بۆیە لەکاتی تاقیکردنەوەکان رادەگیرێت”

هۆلی تاقیکردنەوە
SNN
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لەپێناو رێگەگرتن لە دیاردەی گزییکردن، بڕیاردرا لە رۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناعی 12ی ئامادەیی، ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان رابگیرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومهتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، لەژێر چاودێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریکردن لە دیاردەی گزی یاخود لەکاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەکانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ھەماھەنگیی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە کاتژمێر 06:30 تاوەکو 10:30بەیانی سەرجەم ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان رادەگیرێن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بەھۆی ئەوەی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، پاڵپشتی سەرەکییە بۆ ئەنجامدانی گزییکردن، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگرییکردن لە دیاردەکە ئەم ھەنگاوە ساڵانە بەھەماھەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەت و کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت دەگیرێتەبەر.
بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، تاقیکردنەوەکان لە حەوت وانە لەگەڵ بابەتەکانی زمانی تورکی، سریانی، پەروەردەی مەسیحی بۆ قوتابیانی پێکھاتەکان، بابەتی پەروەردەی ئێزدی، زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجام دەدرێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









