
SNN
ئەحمەد موفتی بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: “هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر زیانی گیانی و مادییان بە دواوە نەبووە، بەڵام دڵەڕاوکێیان دروستکردووە”.
لە بارەی ئەو لایەنانەی لە پشت هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرومۆرەوەن، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم دەڵێت “تا ئێستا دیار نیە، هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن”.
جەختیشيکردەوە: “جگە لە بەرهەم هێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرومۆر، کارەباش بەرهەم دەهێنرێت، کۆمپانیای دانە غازیش بەردەوامن لە ئیش و کارەکانیان”.
لە بارەی بوونی مەترسی پەلاماردانی کێڵگەی کۆرومۆر لەلایەن عێراقەوە، ئەحمەد موفتی ئاماژەی بەوەکرد: “ئەم پرسیارە ئەمنیە، ئێمە تەنها بەرهەمهێنانی غاز و کارەبامان لەسەرە، ئەمنیەتی کێڵگەکە لای وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ترە.”
بەپێی زانيارييەکان: لە ئێستادا هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئاسایشییەکان لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەر و ڕووداو و پێشهاتێک.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









