بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی، کەسایەتی دیاری سنووری چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە خزمانی عەشیرەتی هەمەوەندی.
لە دیدارەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رێبوار عومەر، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی چەمچەماڵ ئامادەبوون.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی مستەفا غەفوور ئاغا و عەشیرەتی هەمەوەندی کرد کە رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی لە ناوچەکە و رایگەیاند، یەکێتی موڵکی ئێمە نییە، بەڵکو موڵکی جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی و هەر ئەوانیش بەردەوامیی پێدەدەن و درێژە بە رێبازەکەی دەدەن. دەرگاشمان بۆ هەموو کەس و لایەنێک کراوەیە کە دەیەوێت لە رێگەی ئەم حزبە تێکۆشەرەوە خزمەت بکات.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتی بە گرنگییەوە باسی لە رۆڵ و پێگەی عەشیرەت و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کرد و وتی، ئێوە رۆڵێکی گرنگتان هەبووە لەپاراستنی بەھا بەرزەکانی کوردەواری و پەرەپێدانی تەبایی و پێکەوەژیان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەچاوی رێزەوە لە هەوڵەکانتان دەڕوانێت و بەرز دەینرخێنین.
لە بەرامبەردا مستەفا غەفور ئاغای ھەمەوەندی سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەردەوام هاوکار و پشتیوان بووە و هەمووکات هەوڵەکانی لەپێناو چاکەی گشتیدا بووە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









