لە ئەمڕۆوە ڕێگە بە بازرگانان دەدرێت بەبێ پێدانی باج و گومرگ بەنزین هاوردە بكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: لە ئەمڕۆوە بە گوێرەی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم بەبێ وەرگرتنی باج و گومرگ و هیچ جۆرە ڕسوماتێك بازرگانان دەتوانن بەنزین هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن بەڵام بەومەرجەی كوالیتی باش بێت و لە كۆنترۆڵ دەربچێت.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی، لە ئەمڕۆ شەممە 25/6/2022 بازرگانان دەتوانن لە دەرەوە بەنزین هاوردە بكەن بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە گومرگ و باج و ڕسوماتێك بدەن، بە مەرجێك ئەو بەنزینەی هاوردەی دەكەن كوالیتی بەرز بێت و لە تاقیگە دەربچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بڕیارانەی كە لەلایەن حكومەتەوە دەرچوون تایبەت بەهاوردەكردنی بەنزین لەدەرەوە بەبێ وەرگرتنی باج و گومرگ گەیشتووەتە خاڵە سنورییەكان لەئەمڕۆوە كاری پێدەكرێت، و بازرگانان دەتوانن بەنزین هاوردە بكەن بەو نرخە بیفرۆشن بە شۆفێران كە لە سودی هەردولادابێت.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دابینكردنی بەنزینی 800 دیناری بۆ بەنزینخانەكانی ناوە و دەرەوەی شار بەردەوامی هەیە و هەروەها بەنزینی 690 دیناریش بۆ هێلەكانی تاكسی و پاس و هێڵە گشتییەكان بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









