
SNN
وەزيری کارەبا لەبارەی زيادکردنی کارەبا رايگەياندووە: لەم مانگە و لە مانگی داهاتوودا چەند وێستگەیەكی كارەبا دەكەونە كار و بڕی كارەبا زیاد دەكات، دەشڵێت “لەم هەفتەیەدا 250 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت و مانگی داهاتووش چەند وێستگەیەك دەكەنەوە كار”.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکيدا رايگەیاند: “خواستی كارەبا لەم وەرزە چوار هەزار مێگاواتە، ئەو بەرهەمەی ئێستا هەمانە سێ هەزار و 100 مێگاواتە، بەڵام چەندین یەکە لەژێر نۆژەنکردنەوەدان و سەرۆکی حکومەت بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو کۆمپانیایانە تەرخان کردووە”.
وتیشی: “چەند وێستگەیەكمان لەژێر نۆژەنكردنەوە دان، ئەوان تەواوبن بەرهەمی كارەبا و پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر دەبن، 150 مێگاوات لە وێستگەی خەبات ئێستا نۆژەن دەكرێتەوە و لە كۆمپانیای ماس چەندین یەكە هەیە نۆژەن دەكرێنەوە”.
ئاماژەی بەوەش دا: كە لەم ماوەیەدا چەندین یەكەی كارەبا دەست بە بەرهەمهێنان دەكەنەوە و كارەبا زیاد دەبێت،دەشڵێت: “بڕیارە لەم هەفتەیەدا 150 مێگاواتی وێستگەی خەبات بگەڕێتەوە، هەروەها لەكۆتایی مانگدا یەكەیەكی وێستگەی ماس دەگەڕێتەوە نێو تۆڕی كارەبای نیشتمانی، كە 100 مێگاواتە”.
وەزیری كارەبا ئاشكراشی كرد: لە مانگی حەوتی داهاتوودا بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر دەبێت، وێستگەی تاسڵووجە، كە 51 مێگاواتە دەكەوێتە كار، هەروەها تاكۆتایی مانگی حەوت سێ یەكەی 29 مێگاواتی، كە دەكاتە 87 مێگاوات، ئەوانیش دەكەونە كار، 38 مێگاواتی وێستگەی كەهرۆئاویی دێرەلووكیش دەكەوێتە كار”.
كەمال محەمەد ساڵح راشیگەیاند: “لە مانگی نۆی ئەمساڵدا وێستگەیەكی گەورەی كارەبا لە بازیان دەكەوێتە كار، كە 500 مێگاواتە و لە مانگی 10 بەتەواوی دەكەوێتە كار”.
دڵنيايیشيدا: “بەرهەمهێنانی كارەبا بەرەو باشتر دەچێت و بەدڵنیایی كاتژمێرەكانی كارەباش زیاتر دەبن و بەرە و باشتر دەچێت و ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ خەڵكی خۆمان دەیكەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









