بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى پێشوازى له‌ به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی كرد له‌ به‌غدا

0
218
سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە دکتۆر بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عیراق و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق کرد.

‏‎لە میواندارییەكەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنی عیراق تاوتوێكرا و هەوڵەكان بۆ كۆكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەكان و زاڵكردنی زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بەرز نرخێندرا.

‏‎لە درێژەی گفتوگۆكاندا باسی رۆڵی حكومەت لە باشتركردنی ژیانی هاووڵاتییان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە گرنگ وەسفكرا.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی: “سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانن رۆڵی گرنگ و كاریگەر ببین لە بونیادنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق. هیوادارین گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن بكرێتە بنەمای كاركردن و هەموو هەوڵەكان لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر بێت بۆ هاووڵاتییان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this