
شینزۆ ئابێ، سه‌رۆكوه‌زیران پێشووى ژاپۆن | فۆتۆ: Polatico
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شینزۆ ئابێ، سه‌رۆكوه‌زیران پێشووى ژاپۆن به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیه‌وه و له ئه‌نجامى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا.
كاتژمێر 11ى به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌كاتى ناوخۆیی ژاپۆن له شارى نارا له ژاپۆن له‌كاتێكدا كه شین زوو ئابى سه‌رقاڵى وتاردان بوو له كه‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن كه‌سێكى نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به سه‌ختى بریندار بوو، دواتر گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ته‌مموز، حكومه‌تى ژاپۆن به فه‌رمى بڵاویكرده‌وه، “له ئه‌نجامى سه‌ختى برینه‌كانى شینزۆ ئابى له نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى وته‌ى شایه‌ت حاڵه‌كانى رووداوه‌كه، “ئابى له‌كاتى وتارداندا بووه كه كه‌سێك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه ته‌قه‌ى لێكردووه، دوو جار هه‌وڵى كوشتنى داوا، به‌ڵام ته‌نیا جارى دووه‌م گوللـه‌كان به‌ر ئابى كه‌وتووه و یه‌كێك له گوللـه‌كان له پشتى داوه و به‌هۆیه‌وه راسته‌وخۆ كه‌وتووه‌ته سه‌رزه‌وى”.
یۆیچى ماسوزى، پارێزگارى پێشووى تۆكیۆ له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویبووى، “ئابى ته‌مه‌ن 67 ساڵ له كۆمادایه و دۆخى ته‌ندروستیى ناجێگیره”.
پێشتر هاوكات فۆمیۆ كشیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانى ژاپۆن له‌باره‌ى دۆخى ته‌ندروستیى ئابیه‌وه رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه دۆخى ته‌ندروستیى ئابى زۆر ناجێگیره”.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه به تۆمه‌تى ته‌قه‌كردنه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى ژاپۆن هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له‌سه‌ر لایه‌نى پشت رووداوه‌كه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









