“گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم یاسایی نین و ده‌گه‌نه ئاستى به‌قاچاخبردنى نه‌وت”

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق | فۆتۆ: BaghdadToday
SNN
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گرێبه‌سته‌كانى هه‌رێم تاوه‌كو راده‌ى به قاچاخبردنى نه‌وت نایاسایین، ده‌شڵێت: “رێكارى یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ده‌گرینه به‌ر و نامه‌ى هۆشداریمان بۆ ناردون”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ته‌مموز، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌سۆسیه‌تد پرێس رایگه‌یاند، “حکومەتی عێراق، هەنگاو دەنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی سەبارەت بە گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم. ئەو گرێبەستانەی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکاندا هەیەتی یاسایی نییە، دەگاتە ئاستی بە قاچاخ بردنی نەوت”.
وتیشى: “حکومەتی عێراق رێکاری یاسای دژی (17) کۆمپانیای نەوتی دەگرێتە بەر بەهۆکاری مامەڵەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، یەکەم هەنگاو نامەی هۆشداریان بۆ دەنێرین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه مامەڵە لەگەڵ بڕیای دادگای بازرگانی بەغداد دەکەین، کۆمپانیا بیانییەکان دەبێت گرێبەستەکانیان لەگەڵ هەرێم هەڵبوەشێننەوە یان حکومەت ماوەیەک چاوپۆشی‌یان لێبکات یان گرێبەستەکانیان لە وەزارەتی سامانە سروشییەکانی هەرێمەوە بگوازنەوە بۆ حکومەت لە عێراق”.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بوونى كۆمپانیاكان ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ده‌ڵێت: “ئەگەر کۆمپانیاکان پابەند نەبوون، حکومەتی عێراق پەنا دەباتە بەر یاسا و بانکەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان”.
قسه‌كانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌كاتێكدایه به‌هۆى فشاره‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق تاوه‌كو ئێستا سێ گه‌وره كۆمپانیاى جیهانى به‌ناوه‌كانى: بەیکەر هیووز، هالیبەرتن و شلومبەرگەر رایانگەیاند، “پابەندی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی دەبن و گرێبەستی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژوو ناكه‌ن”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









