پێشبینی هاتنی 150 هەزار گەشتیار دەكرێت بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی بەرپرسانی گەشتوگوزار لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەو ئامادەكارییانەی كە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كرابوو وەك خۆیان جێبەجێكراون و ڕێگەنادەن نرخەكان گران بكرێن، هاوكات لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا لە سلیمانی پێشبینی هاتنی 100 هەزار گەشتیار و لە هەڵەبجەش پێشبینی هاتنی نزیكەی 50 هەزار گەشتیار دەكرێت.
غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو پلانەی بۆ پێشوازی لە گشتیاران دامان نابوو بە هەماهەنگی لەگەل هیزە ئەمنییەكان و لايەنی تەندوستی و چەند لایەنێكی دیكە بەسەركەوتووی و وەك خۆی جێبەجێكراوە و بەردەوامیشن لە پێشوازی هاتنی گەشتیاران و پێشبینی دەكەین لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەی جەژن نزیكەی 50 هەزار گەشتیار ڕوو لەناوچەكەمان بكەن و زۆرینەی ئەو گەشتیارانەشی لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا هاتوونەتە سنورەكە گەشتیاری عەرەبن و لەپارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە هاتوونەتە ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكرد: نرخەكان لە سنوری ناوچە گەشتیارییەكان دیاریكراوە و ڕێگەنادەین بە بەرزكردنەوەی نرخەكان بەجۆرێك كەپرێك بەڕووبەری یەك بە چوار بۆماوەی یەك ڕۆژ دەبێت بە بڕی 20 هەزار دینار بدرێتە گەشتیاران، كەپرێكی پێنج بە چوار و گەورەتر بۆماوەی یەك ڕۆژ بە 25 هەزار دینار دەدرێت بە كرێ، هاوكات بۆماوەی یەك شەو لە هەر كەپرێك بەهەر ڕووبەرێك بێت بە 15 هەزار دینارە، وەستانی ئۆتۆمبێل لە گەڕاجەكان بەرۆژ سێ هەزار دینار و بەشەو دوو هەزار دینارە.
لەلایەكی دیكەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلیمانیش بەهەمان شێوە ئامادەكاری پێشوازی لە گەشتیاران وەك خۆی جێبەجێكراوە لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان زیاد لە 70 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سنورەكە كردووە پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی جەژن هاتنی گەشتیاران زیاد لە 100 هەزار گەشتار تێپەڕێنێت لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانیش ڕێژەكە بۆ 150 هەزار گەشتیار بەرز ببیتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









