
SNN
تا دێت دۆخی سريلانکا بەرەو ئاڵۆزی دەروات، لە نوێترين پێشهاتدا، خۆپیشاندەرانی سریلانکا رایانگەیاند: بڕێکی زۆر پارەیان لە بارەگای سەرۆکایەتی کۆماری وڵاتەکەیاندا دۆزیوەتەوە.
بەپێی قسەی رۆژنامەی (دەیلی میرور)ی بەریتانی، خۆپیشاندەران پارەکەی سەرۆکایەتی کۆماریان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کردووە.
جوڵانەوەی ناڕەزایەتی سریلانکا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ناوی (gotagogama) نوسیویەتی: ئەو پارەیەی کە لە ماڵی سەرۆککۆماردا دۆزراوەتەوە بڕەکەی (17 ملیۆن و 850 ھەزار) روپیە واتا (49 ھەزار) دۆلار بووە و رادەستی پۆلیس کراوە.
لە ئێستادا سريلانکا بە قەيرانێکی قوڵی دارايدا تێدەپەڕێت، لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپيشاندەران سەرۆکوەزيرانيان ناچار کرد وڵاتەکە بەجێبهێڵێت و سەرۆککۆماريشيان ناچاری دەستلەکار کێشانەوە کرد.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









