نزيکەی 60%ی بەنداوی دووكان خاڵییە لە ئاو

0
620

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی كاریگەرییەكانی وشكەساڵی و كەمبارانی لە ئێستادا بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 860 ملیۆن مەترسێجا ئاو لە بەنداوی دووكان گلدراوەتەوە لە كاتێكدا بەنداوەكە توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە، بەوهۆیەشەوە لە%59 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو، بەراورد بە ساڵی ڕابردووش ڕێژەی ئاوی گلدراوە لە %3 كەمیكردووە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: كاریگەرییەكانی كەمبارانی و وشكەساڵی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی ئەوەی ساڵ لە دوای ساڵ ڕێژەی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دووكان كەمبكات، بەجۆرێك لە ئێستادا بەنداوی دووكان بڕی دوو ملیار و 866 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە كە توانای بەنداوەكە بۆ گلدانەوەی ئاو بریتییە لە حەوت ملیار مەترسێجا ئاو.

ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا 41%ی بەنداوەكە ئاوی تێدایەو لە %59ی خاڵییە لە ئاو، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش، بڕی ئاو لە بەنداوی دووكان بەڕێژەی 3% كەمیكردووە، بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو لەھەمان كاتدا بەنداوی دوكان بەڕێژەی 44% ئاوی تێدا بووە.

وتەكانی بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان لەكاتێكدایە كە سەرەڕای ئەوەی بەهۆی كەمبارانی و وشكەساڵییەوە ڕێژەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەمیكردووە، لەهەمان كاتیشدا بەهۆی دروستكردنی چەند بەنداوێك لەلایەن وڵاتانی ئێران و توركیاوە بووەتە هۆی ئەوەی ڕێژەیەكی كەم ئاو بڕژێتە ناو سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this