
پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ نرخی بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ بڕی 50 هەزار دینار و بەنزینی موحەسەنیش بڕی 25 دیناری دابەزینیان بەخۆیانەوە بینی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدكات بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستی حكومەتی تێدایە بەڵام دابەزینی نرخی بەنزین دەستی حكومەتی تێدانییە وبازاڕ ئازادە.
كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دابەزینی نرخی بەنزین لە بەنزینخانە ئەهلییەكان پەیوەندی بە بڕی خواست و هەروەها ئەو سەرچاوانەی كە بەنزینیان لێوە هاوردە دەكرێت، لەهەرێمی كوردستان سەرچاوەكانی هاوردەكردنی بەنزین ناڕوونن حكومەتیش هیچ چاودێرییەكی بەسەر نرخەكانەوە نییە و بازرگانانیش بەئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەرزانبوونەوەی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكان، دەستی حكومەتی تێدانییە، چونكە بازرگانەكانن بڕیار لەسەر نرخی بەنزین دەدەن نەك حكومەت، بەڵام لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستی حكومەتی تێدایە، بۆیە نازاندرێت سبەی نرخی بەنزین چی لێدێت بەرز دەبێتەوە یان نزم دەبێتەوە چونكە حكومەت هیچ ڕۆڵێكی نییە لە دیاریكردنی نرخی بەنزین و سوتەمەنی.
وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی لیترێك بەنزینی بازرگانی نۆرماڵ لە هەزار و 350 دینارەوە بۆ هزار و 300 دینار و نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن لە هەزار و 475 دینارەوە بۆ هەزار و 400 دینار دابەزی، بەڵام بەنزینی سوپەر هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









