كەشناسی هەرێم “ئەمڕۆوە خێرایی با لە سلێمانی چالاك دەبێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن”

کەشوهەوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكەن كە كەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خێرایی با چالاك دەبێت و هاوكات بەراورد بە رۆژانی رابردووش پلەكانی گەرما نزمتردەبنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كە وێنەیهكی لای SNNە ئەوەخراوەتەڕوو، “ئەمڕۆ كەشی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با مام ناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خێرایی با زیاتر چالاك دەبێت بەجۆریك خێرایی با تا دەگاتە نزیكەی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێركدا”.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئاڕاستەی با لە باشووری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین ( 8 – 10 ) كیلۆمەتر دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرما لەسەر نەخشە نزمتر دەبێت بە بەراورد بە تۆمارەكانی رۆژانی پێشوو، هەروەها بۆ سبەینێ شەممەش كەشوهەوا، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، پلەكانی گەرماش زیاتر نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی رۆژانی پێشوو
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی پلەكانی گەرما لەشارەكانی هەرێم بەم جۆرە دەبێت، هەولێر40 پلە سلێمانی: 39، دهۆك: 40كەركوك: 43، هەڵەبجە : 40، سۆران: 39، راپەرین: 40، گەرمیان 45 پلە دەبێت.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









