
دۆخى خراپى هاووڵاتیان و مانهوهیان له دهرهوهى ماڵهكهیان له شنگال | فۆتۆ: IOM
SNN – عەلی حەمە سەعید
هەشت ساڵ پێش ئێستا و لە ئەنجامی هێرشى تیرۆریستانی داعش بۆسەر قەزای شنگال 80%ی خانوو دووكانهكانى شنگال خاپووربوون و زیاتر لە شەش هەزار و 400 هاووڵاتی ئێزدی لە هەردوو رەگەز لەلایەن داعشەوە رفێنران كه تاوهكو ئێستاش چارهنووسى بهشێكى زۆریان نادیاره.
بهپێى بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشتبەستن بەو داتا و ئامارانەی كە لە بەرپرسانی پەرستگای لالش بە SNN دراون، “لە ئەنجامی ئەو هێرشەی كە لە 3ى ئابى 2014 لەلایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە بۆسەر شنگال ئەنجامدرا 80%ی خانوو و دوكان و بیناكانى شنگال خاپوربوون و زیاتر لە 360 هەزار هاووڵاتی ئێزدی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون”.
ههر بهپێى زانیارییهكان، “ژمارەی ئاوارەكان بەهۆی پەلاماری داعشەوە 360 هەزار كەس بوون، ژمارەی شەهیدانی رۆژانی یەكەمی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال هەزار و 293 شەهید، ژمارەی منداڵانی بێ باوك دوو هەزار و 745 منداڵ، ژمارەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەی تا ئێستا ئاشكرا بوون 80 گۆڕی بە كۆمەڵه، ژمارەی مەزارگە و شوێنە ئاینییەكان كە تەقێنراونەتەوە 68 مەزارگەن، هاوكات ژمارەی رفێنراوەكان شەش هەزار و 417 كەسه: رەگەزی مێ سێ هەزار و 548 و رەگەزی نێریش دوو هەزار و 869 كەس”.
ئهو ئامارانهى كه دهست SNN كهوتوون ئهوهش نیشاندهدهن، “ژمارەی ئەو ئێزیدیانەی كە رزگاربوون بریتین لە سێ هەزار و 509 كەس، لەو ژمارەیە هەزار و 192 كەسیان ژن و 337 كەسیان پیاون، كچانی منداڵ هەزار و 33 منداڵ، كوڕی منداڵ 947 منداڵ، ژمارەی ئەوانەی ماونەتەوە دوو هەزار و 908 كەسن لەو ژمارەیەش هەزار و 323یان ژن و هەزار و 585 كەسیان لە رەگەزی نێرن”.
قەزای شەنگال دەكەوێتە دووری 142 كیلۆمەتر لە رۆژئاوای مووسڵ یەكێكە لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان. لە 3ى ئابى 2014 بەهۆی پەلاماری تیرۆرستی دانیشتوانەكەی روویان لە چیای شنگال كرد و گیریان خوارد، دواجار لەو هێرشەدا شەش هەزار ئێزیدی لە كچ و ژن و منداڵ كەوتنە دەست تیرۆریستان و تا ئێستاش سێ هەزار و 150 ژن رزگار كراون و بەسەدانی دیكەش چارەنووسیان نادیارە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









