
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژە بەوەدەكات لەمساڵی نوێی خوێندندا سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگی خوێندكاران لە سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆكەمان جێبەجێدەكەین، بۆ ئەومەبەستەش دوو جۆر ڕەنگی جلوبەرگمان بۆ خوێندكاران دیاریكردووە، مەبەستیشمان لەو ڕێگایە جیاوازی چینایەتی و خوێندكاری و دەوڵەمەند و هەژار نەهێڵین.
د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بە SNNی ڕاگەیاند: دەستمان كردووە بە ئەنجامدانی ڕاپرسییەك بۆ ئەوەی ئەمساڵی نوێی خوێندن سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگ لەنێو خوێندكارانی كۆلێژەجاوازەكانی زانكۆی سەلاحەدین جێبەجێبكەین، بۆ ئەومەبەستەش ئێمە دوو ڕەنگی جلوبەرگمان دیاریكردووە كە بریت لە ڕەساسی و سپی لەگەڵ رشەش و سپی، بۆ ئەوەی خوێندكاران ئەو دووجۆرە ڕەنگە لە جلوبەرگەكانیان بەكاربهێنن.
ئاماژەی بەوشكرد، ئێمە 15 كۆلێژمان هەیە و ئەمساڵ ژمارەی كۆلێژەكانمان دەبێتە 16 كۆلێژی جیا، بۆیە كۆلێژەكان بۆخۆیان ئازادن چ جۆرە ڕەنگێك بۆ جلوبەرگەكانیان دیاری بكەن، بەڵام بەگشتی ئامانجمان لەم كارە ئەوەیە دەمانەوێت جیاوازی چینایەتی نەهێڵین و هەروەها جیاوازی لەنێوان خوێندكاری دەوڵەمەند و هەژار لە ناو هەردوو ڕەگەزەكەدا لە زانكۆی سەلاحەدین ڕەنگ نەداتەوە.
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین جەختی لەوەشكردەوە، لەمساڵدا ئەو سیستەمە لە زانكۆی سەلاحەدین جێبەجێدەكەین، بەوەش دەبینە یەكەم زانكۆی حكومی لەسەر ئاستی هەرێم كە سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگی خوێندكاران جێبەجێبكەین و چاوەڕێی ئەنجامی ڕاپرسیەكەشمان دەكەین ئەگەر ڕەنگی دیكەشمان بۆ پێشنیاركرا جگە لە ڕەش و سپی لەگەڵ ڕەساسی و سپی ئەوا دەكرێت بڕیار لەو ڕەنگانەی دیكەش بدرێت كە پێشنیارمان بۆ دەكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









