SNN وردەكاری گواستنەوەی 21 خوێندنگە لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەریەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە و وەزارەتی ئەوقاف ڕێككەوتوون كە 21 خوێندگەی ئیسلامی لە سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەوە بگوازرێنەوە سەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافیش وردەكاری پلانەكە بۆ SNN ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە دراوە و ناهێڵین مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو خوێندنگایانە زیانیان پێبگات لەڕووی مووچەكانیانەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەوە دراوە لەبارەی گواستنەوەی 21 خوێندنگە لە میلاكی وەزارەتی پەروەردەوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ئەوقاف بەسەرجەم بیناو مامۆستا و فەرمانبەرانی ئەو خوێندنگانەوە، هاوكات سەرجەم ئەو 21 خوێندنگەیە خوێندنی ئیسلامییان تیادا دەخوێندرێت و پێشتریش لەسەر وەزارەتی ئەوقاف بوون دواتر خرانە سەر وەزارەتی پەروەردە بەڵام ئێستا جارێکی دیكە دەیانخەینەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی ئەوقاف پێكهێندراوە دەستیان بەكارەكانیان كردووە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری گواستنەوەی ئەو خوێندنگەیانە بۆ سەر وەزارەتەكەی ئێمە چونكە داخوازییەكی زۆر هەبوو لەسەر ئەوەی خوێندنی ئیسلامی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف بێت، بۆیە بەپێی میكانیزمێكی گونجاو ئەو خوێندنگایانە دەخرێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف ئەوەشی خستەڕوو، لە گواستنەوەی میلاكی ئەو خوێندنگەیانە بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف كارێك دەكەین كە ناڕەزایەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئەو خوێندنگەیەی لێنەكەوێتەوە، بەتایبەت لەڕووی مووچە و دەرماڵەكانیانەوە كارێك دەكەن كە هیچ لایەك زیانیان پێنەگات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









