
ئایسێل توڵوك، په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌په | فۆتۆ: Kronos News
SNN
پاش مانه‌وه له‌نێو زیندان بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵ و پاش ئه‌وه‌ى تووشى له‌بیرچوونه‌وه بوو ئه‌مڕۆ دادگاى باڵاى توركیا بڕیارى ئازادكردنى بۆ ئایسێل توڵوك په‌رله‌مانتارى پێشووى هه‌ده‌په ده‌ركرد.
سێزگین تانریكئۆڵو، پارێزه‌ر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “هاوڕێى سیاسه‌تمه‌دارم ئایسێل توڵوك كه له ساڵى 2016ه‌وه له زیندانى كه‌ندیرایه و له ساڵى 2021ه‌وه تووشى له‌بیرچوونه‌وه بووه له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى توركیاوه بڕیارى ئازادكردنى بۆ ده‌رچوو”.
ئه‌و پارێزه‌ره له به‌شێكى تر‌ى تویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “پێویسته ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێبكرێت و ئازاد بكرێت، چونكه له بارودۆخێكى ته‌ندروستى مه‌ترسیداردایه”.
ئایسه‌ل په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان هه‌ده‌په و هاوسه‌رۆكى پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په)یه، هاوكات یه‌كێكه له چاكوانه دیاره‌كانى توركیا.
به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاكانى توركیا، “هه‌رچه‌نده بڕیارى ئازادكردنى ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى دۆسیه‌یه‌كى تره‌وه كه له‌سه‌ریه‌تى و یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه ئایسێل به ناچارى له ماڵه‌وه به‌ده‌ستبه‌سه‌رى ده‌مێنێته‌وه پاش ئازادكردنیشى له زیندان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









