دوای دابینكردنی 400 ملیۆن دینار كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی كەلار سلێمانی دەستپێكاتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بڕی 400 ملیۆن دینار بۆ تەواوكردنی پرۆژەی دووسایدی كەلارسلێمانی تەرخانكراوە و بڕیارە لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە كاركردن لە پڕۆژەكەدا دەستپێبكاتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت ئەگەر بەردەوام پارە دابینبكرێت ئەوا لەماوەی سالێك و سێ مانگی دیكە پرۆژەكە تەواو دەبێت.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بەدواداچوونەكانمان لەسەر دەستپێكدنەوە بەكاركردن لە پرۆژی دووسایدی سلێمانی – كەلار وابڕیارە كە لە شەممەی داهاتووەوە دەست بەكاركردن لە رێگاكە بكرێتەوە و بڕیارە خەرجكردنی پارە بۆ پڕۆژەكە بەردەوامیی هەبێت، بەجۆریك كە هەفتانە بڕی 200 ملیۆن دینار بۆ كۆمپانیاكە خەرج بكرێت لە لایەن بانكی ناوەندی هەرێمەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هفتەی ڕابردوو بڕی 200 ملیۆن و ئەم هەفتەیەش بڕی 200 ملیۆن دیناری دیكە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار دابینكراوە بە دابیكردنی ئەو 400 ملیۆن دینارە بەڵێندەری پڕۆژەكە بەڵێنی داوە لە شەممەی داهاتوەوە دەست بكاتەوە بە كاركردن لە هەمو بڕگەكانی رێگاكە هاوكات داوامان كردوە مانگانە بە چەند جارێك، سێ ملیار دینار خەرج بكرێت بۆ ئەوەی كاركردن بە خێرایی لە پڕۆژەكە دەست پێبكاتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەروو، بەڵێندەری پرۆژەكە بەڵێنی داوە لە كاتی خەرجكردنی ئەو پارانەدا لە ماوەی ساڵێك و سێ مانگدا رێگاكە تەواو بكات، ئێمەش لە نزیكەوە چاودێری دەستبەكاربوونەوەی كاركردن لە رێگاكە و قۆناغەكانی جێبەجێكردنی دەكەین و لایەنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەیوەندیدا دەبین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









