“30 پهرلهمانتار هۆشدارى دهدهن لهو مهترسییهى كه لهسهر ژیانى چالاكوانانى بادینان ههیه”

پێنج چالاكوانى دهستگیركراوى بادینان | فۆتۆ: KurdsatNews
SNN
30 پهرلهمانتارى كوردستان هۆشدارى دهدهن لهو مهترسییهى كه لهسهر ژیانى چالاكوانى سزاداراوى بادینان ههیه و رایدهگهیهنن، “زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە کە لەمادەی 331 ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا”.
له بهیاننامهیهكهدا كه ناوى 30 پهرلهمانتارى كوردستانى لهسهره و ئهمڕۆ سێشهممه 16ى ئاب، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە کە لەمادەی 331ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە ، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لە كونجی زینداندا”.
ئهو 30 پهرلهمانتاره ئهوهشیانخستووهتهڕوو، “ماوەی 26 رۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرەو ژیانیان لە مەترسیدایە، لەبەر ئەوە دەبوو بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایە و کارڕایی بەردانی مەرجداری ئاڕاستەی داواكاری گشتی بکردایە،ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای کەتن بكات تا كاروبارەكانیان ڕاییبكرێت و ئازاد بكرێن و یاسا سەروەربێت”.
له بهیاننامهكهدا ئهوهشخراوهتهڕوو، “بەپێی یاسای داواكاری گشتیش دەبێت داواكاری گشتی بێلایەنانە كارەكانی خۆی ئەنجام بدات. ئێمە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جددی لە داواكاری گشتی چاکسازی گەورانی هەولێر بکات بەهۆی كەمتەرخەمی کردنی لە ئەرکی چاودێری کردن لە سستی کارڕاییەکان”.
ئهو پهرلهمانتارانه روونیشیدهكهینهوه، “داوا لە وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوەو لێپرسینەوەی جددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر سەبارەت بە کەمتەرخەمی کردنی لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا. هەروەها داوا لە سەرۆکی دەستەی دەسپاكی دەكەین بەزوترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی کە كەمتەرخەمییان كردووە لە ئەركەكانیاندا. لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین سەلامەتی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر دایەو و هەر مەترسیەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانیانە دروست ببێت دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.
ئهو 30 پهرلهمانتارهى كه بهیاننامهكهیان بڵاوكردووهتهوه بریتین له، “دیاری ئەنوەر، سەرچنار ئەحمەد، عەلی حەمە ساڵح، عەبدولستار مەجید، گوڵستان سەعید، شێركۆ جەودەت، ڕۆژان حەمە ڕەش، سیروان بابان، سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، مەم بورهان قانع، هەژان حەسەن كوێستانی، هەڵزئەحمەد بۆتانی، ڕوپاك ئەحمەد، هاوڕێ مەلا ستار، ئاشنا عەبدوڵا، مەلا ناسر، عومەر گوڵپی، سەلمە فاتح تۆفیق، بەدریە ئیسماعیل، شیرین ئەمین، شەمۆل ئاشتی، دكتۆر ئیسماعیل سگێری، دابان محمد، ئەبوبەكر هەڵەدنی، كاروان گەزنەیی شیرین ونس، بەڵێن ئیسماعیل، شنۆ ئەشقی، عوسمان كانی كوردەیی و لوقمان وەردی”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









