
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
پێگه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى ئاشكرایده‌كات، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاوى به فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران بكه‌وێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ئاب، پێگه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مریكى له نوێترین راپۆرتى خۆیدا بڵاویكرده‌وه، “سه‌ره‌تاى مانگى ئاب، ئیسماعیل قائانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران سه‌ردانى عێراقى كردووه و داواى كۆبوونه‌وه و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق كردووه، به‌ڵام سه‌در ئاماده نه‌بووه له‌گه‌ڵى كۆببێته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى پێگه‌كه، “قائانى هه‌وڵیداوه گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى دۆخى عێراق له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در بكات، به‌ڵام ئه‌و رازینه‌بووه چاوى پێیبكه‌وێت”.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “دۆخى ئێستاى عێراق بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ستراتیجى ئێران، چونكه رێگه‌نادات هاوشێوه‌ى رابردوو ئه‌و وڵاته خاك و ئاسمانى عێراق به‌كاربهێنێت له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ سوریا”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرته‌كه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانى سه‌در چوونه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى عێراق و له‌وێ خه‌یمه‌یان هه‌ڵدا و بڕیاریاندا له‌وێ بمێننه‌وه هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌نجامیده‌ده‌ن له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق.
لایه‌نگرانى سه‌در داوا ده‌كه‌ن، “ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه”، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌وه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى گه‌ل له‌ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









