هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ ئێران ئاسایی بوویەوە

مەرزی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی ئالۆزبوونی گرژییەكانی شاری بەغدا هاتووچۆی گەشتیاری لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق ڕاگەیەندرا، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی خۆپێشاندانەكان و كشانەوەی لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا، هاتووچۆی گەشتیاری لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەدەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان بە SNN دراون، دوای ئەوەی بۆماوەی چەند كاتژمێرێك هاتووچۆی گەشتیاری ڕاگیرا بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی خۆپیشاندانەكانی بەغدا، بەڵام سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرپرسانی گومرگی ئێران بەڕێوەبەرایەتیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان لە حاجی ئۆمەران باشماخ و پەروێزخان ئاگادار كردەوە كە دەتوانن دەستبكەنەوە بە ڕێكارەكانی هاتووچۆی گەشتیاران لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران.
ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنی ئێرانی هاوشێوەی ڕابردوو هەموو ڕێكارە ئیداری و كارگێرییەكان دەگرێتە بەر بۆهاتووچۆی گەشتیاری و هەروەها ڕەوانەكردنی زیارەتكارانی شیعە بۆ مەزارە ئاینییەكانی عێراق لە نەجەف و كەربەلا، ئەوەش دوای ئەوەی دوینێ وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بەهۆی دۆخی عێراق هاتووچۆكردنی گەشتیاران لە دەروازە سنوورییەكان رادەگرێت.
دەستپێكردنەوەی هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەكانی ئێران لەكاتێكدایە كە شەوی ڕابردوو گرژی و ئالۆزی تەوای بەغداری گرتەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆش موقتەدا سەردر ڕێبەری رەتی سەدر گوتارێكی پێشكەش كرد كە تیایدا داوای ئاساییبوونەوەی دۆخی عێرای كرد و كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان هێنا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









