ناوچەیەكی گەشتیاری لە نێوان ڕێگای سەرەكی قلیاسان و قەزای دوكان دروستدەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری گەشتیاری و ڕاكێشانی زیاتری گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی، دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم نەخشەی ناوچەی گەشتیاری چەق چەق _ قلیاسان و شەقامی سەرەكی قەزای دوكان و سەرچنار دەخاتە بەردەم قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە گەشتیارییە.
ئەمەل جەلال، سەرۆكی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە كەرتی گەشتیاری و زیاتر ڕاكێشانی گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوینەتەوە، ئەوەش بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی نەخشەی ناوچەی بونیادنانی شارێكی گەشتیاری لە چەق چەق ـ قلیاسان كرا و نەخشەی سەرەكی رێكخستنەوە و جوانكاری ناوبازاڕی قەزای دوكان و شەقامی سەرچنار و سەرجەم چالاكییە گەشتیارییەكانی ناو پڕۆژەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت جەختمان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری ناوچە و شوێنە گەشتیارییەكان و رێكخستنەوەی بەشێك لە پڕۆژە گەشتیارییەكان كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادكردنی چالاكی گەشتیاری خێزانی لە ناوچە گەشتیارییەكان یەكێكی دیكەیە لە پلانەكانمان.
سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەشی خستەروو، لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت باسمان لە پرۆژەكانی جوانكاری و زیادكردنی رێژەی سەوزایی شەقام و ناوچە گەشتیارییەكانی شاری سلێمانی و بە گەشتیاری كردنی هەندێك شەقام لە ناوەندی شارەكان كردووە و جێگری سەرۆكی حكومەتیش هەموو پشتیوانییەكی خۆی بۆ دەربڕیوەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








