نوێترین زانیاری لەبارەی گیرخواردنی ژمارەیەك كۆچبەرى كورد لە ئاوەكانی یۆنان

بەلەمی کۆچبەران
SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی دوو ڕۆژە یەختیك كە 55 كۆچبەری هەڵگرتووە لە سنووری ئاوەكانی یۆنان گیری خواردووە، لەناو ئەو 55 كۆچبەرە هەشت كۆچبەریان كوردن، نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا ئاماژە بەوەدەكات هێشتا ئەو كۆچبەرانە ڕزگار نەكراون بۆیە داوای بەهاناوەچوونمان بۆ كردوون لەهێزی دەریاوانی یۆنانەوە.
پێشڕەو عەبدوڵڵا، نوێنەری كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی دوو ڕۆژە ژمارەیەك كۆچبەر كە 55 كۆچبەرن لەناو یەختێك لە سنوورە ئاوییەكانی وڵاتی یۆنان گیریان خواردووە، لەو ژماەیەش تائێستا ئەوەیەكلایی بووەتەوە كەشت كۆچبەرییان كوردن و ئەواندی دیكەش خەڵكی ئەفغانستانن بەنیازن كۆچبكەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆچبەرانەی كە كوردن بریتین لە هەشت كۆچبەر بەجۆرێك شەش كۆچبەریان خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانن؛ دوو كۆچبەریشان خەڵكی قەڵادزێن لە باشووری كوردستان، ئێمەش هێزی سەربازی دەریاوانی كەناراوەكانی یۆنانمان ئاگاداركردووەتەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا بۆ كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا كۆچبەرەكان رزگار نەكراون و لەنێو ئاودا ماونەتەوە تا ئێستا نازاندرێت چارەنووسی ئەو كۆچبەرانە بەرەو كوێ دەڕوات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









