“ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى 16-F به ئێمه نه‌فرۆشێت له رووسیا ده‌یكڕین”

ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا | فۆتۆ: Hindustan News Hub
SNN
سه‌رۆككۆمارى توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا تاكه وڵات نییه فڕۆكه‌ى جه‌نگى هه‌بێت و بیفرۆشێت، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى 16-F به ئێمه نه‌فرۆشێت له رووسیا ده‌یكڕین”.
به‌پێى هه‌واڵه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز، “توركیا خواستى خۆى ده‌ربڕیووه بۆ كڕینى 40 فڕۆكه‌ى 16-F له ئه‌مریكا، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندى ده‌رنه‌بڕیووه، چونكه كۆنگرێس و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته هێشتاش گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كه‌ن و نه‌گه‌یشتوون به هیچ بڕیارێك”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى ئه‌یلول، ڕه‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا له میانى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، “ئه‌مریكا تاكه وڵات نییه كه فڕۆكه‌ى سه‌ربازى هه‌بێت و بیفرۆشێت، بۆیه بژارده‌كانى به‌رده‌مى ئێمه زۆرن بۆ كڕینى فڕۆكه‌ى سه‌ربازى، بۆ نمونه، رووسیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فڕۆكه‌ى 16-F به ئێمه نه‌فرۆشێت ئه‌گه‌رى هه‌یه له رووسیا بیكڕین”.
قسه‌كانى سه‌رۆككۆمارى توركیا له‌كاتێكدایه كه پێش گه‌شته‌كه‌ى بۆ رووسیا به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له كۆنفڕانسى ئابوورى ڕۆژهه‌ڵات ڕه‌جه‌ت ته‌یب ئه‌ردۆغان وتى: “سزاكانى ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر رووسیا به‌رۆكى خۆیان ده‌گرێت و ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه خۆیان چاندوویانه و ئێستا ده‌یدورنه‌وه”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
24كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









