
باڕبرا لیف، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست | The National
SNN
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا پشتیوانى یاسایەکی نیشتیمانیی تایبەت بە نەوت و گاز و رێکەوتنی سیاسی ده‌كات، ده‌شڵێت: “پێویسته هاووڵاتیانى هه‌رێم و عێراق هه‌ر ده‌رفه‌تێك دروستبوو ده‌نگ بده‌ن”.
باڕبرا لیف، جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژى پێنجشه‌ممه 8ى ئه‌یلول، له میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى به‌شێك له ده‌زگا میدیاییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “له كۆبوونه‌وه‌كانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و هه‌رێم پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام بۆ سەروەری و سەقامگیری و ئاساییشی عێراق، یاسایەکی نیشتیمانیی تایبەت بە نەوت و گاز و رێكکەوتنی سیاسی دوپاتكرده‌وه”.
وتیشى: “به‌دیهێنانى هه‌موو ئه‌مانه به بە پشتبەستن بە سازشکردن و دیالۆگی مانادار ده‌بێت”.
له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له عێراق و هه‌رێم جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “من هانى هه‌موو هاووڵاتییانى عێراق له‌نێویشیاندا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌م كه هەر دەرفەتێک دروستبوو دەنگ بدەن، چونكه ئەمە باشترین رێگەیە بۆ هاووڵاتیان تا کۆنترۆڵی حکومەتەکەی خۆیان بکەن”.
هه‌فته‌ى پێشوو باڕبرا لیف سه‌ردانى عێراقى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و هه‌رێم كۆبووه و گفتوگۆى له‌سه‌ر دۆخى سیاسى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ كردن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









