ههفتهى داهاتوو سیستمى زانكۆ لاین كارا دهكرێت بۆ دهرچووانى پۆلى 12

پڕكردنهوهى فۆڕمى زانكۆ لاین | فۆتۆ: Kurdsat
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومهتى ههرێمى كوردستان رایدهگهیهنێت، هەفتەی داهاتوو سیستمی زانكۆلاین كارادەكرێت بۆ ئەوەی دەرچووانی پۆلی 12 لەو رێگهیەوه بتوانن فۆڕم پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان، دهشڵێت: “لە ئەمڕۆوە خوێندكاران دەتوانن سەردانی قوتابخانەكانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بەخۆیان”.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ سێشهممه 13ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی دەرچووی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان ناوی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕی سەرجەم ئەو خوێندكارانەمان ئامادەكردووە كە لەمساڵدا لە پۆلی 12 بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەیی دهرچوون و ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەكانمان كردووه”.
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی قوتابخانەكانیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ناوی (بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ) پێویستە خوێندكارانی دەرچوو بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن بەباشی پاسۆرد و یوزەرنەیمەكانیان بپارێزن، چونكە دواتر لەڕێگەی ئەو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ە دەتوانن (زانكۆلاین) پڕبكەنەوە”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستەڕوو، “سەرەتای هەفتەی داهاتوو سیستەمی زانكۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە كارا دەكرێت و خوێندكارانیش لەو ڕێگایەوە دەتوانن فۆڕم پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان و دواتریش وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو سیستەمە بلاودەكرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









