نوێترین زانیاری لەبارەی كردنەوەی لقی بانكی ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی لقی بانكی رافیدەین لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بكرێتەوە و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیش سودمەند ببن لە پێدانی پێشینەكان، بۆ ئەومەبەستەش بانكی ڕافیدەین ڕەزامەندی سەرتاییان دەربڕیوە ونوسراوێكیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ ئەوەی دوبارە لقەكانی بانكەكە لەهەرێم بكرێنەوە.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی كردنەوەی لقی بانكی ڕافیدەین لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستبەكار بوونمان لە لیژنەی دارایی هەوڵەکانمان بەو ئاراستیە دەستپێكردووە بۆ ئەومەبەستەش چەند جارێك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق كۆبووینەتەوە دواین جاریش سەردانی لقی سەرەكی بانكی رافیدەینمانكردووە لەبەغدا بەمەبەستی دووبارە كردنەوەی لقەكانی بانكەكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانەی سەردانەكەماندا بۆ بانكی ڕافیدەین ڕەزامەندی سەرەتایی دراوە بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەومەبەستەش بانكی ناوبراو نوسراوێكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی لەسەر كردنەوەی لقی بانكی ڕافیدەین لەهەرێمی كوردستان ئەو بابەتە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، لەسەر هێڵ دەبین لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و هەروەها وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی كردنەوەی لقی بانكی ڕافیدەین، چونكە كردنەوەی لقی ئەو بانكە گرنگی خۆی دەبێت لە گەشەسەندنی ئابووری و دارایی هەرێم و سوودمەندبوونی هاووڵاتیانی هەرێم لە قەرز و پێشینەكانی ئەو بانكە.

حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









