دوای چلەی ئیمام حسێن جوڵەی سیاسی دەستپێدەكاتەوە و شاندێكی باڵا دەچنە لای سەدر

عاشورا
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەموو چاوڕوانییەكان لەبارەی یەكلاكردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق لەدوای كۆتایی هاتنی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن كۆتایی پێدێت، هاوكات كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانیش دەستپێدەكاتەوە و هەر لەو چوارچێوەیەشدا شاندێكی باڵای سیاسی كە نوێنەرایەتی كورد و سونەو چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەن، سەردانی موقتەدا سەدر دەكەن و سێ دۆسییەی گرنگی لەگەڵدا تاوتوێ دەكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە ئێستادا بێدەنگییان هەڵبژاردووە لەو دۆخەی هاتووەتە ئاراوە ئەوەش بەهۆی بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، بەڵام بە كۆتایی هاتنی ئەو مەراسیمانە جوڵە سیاسییەكانیش دەستپێدەكەنەوە پێدەچێت كۆبوونەوەی پەرلەمانیش بەڕێوەبچێت چونكە لە ئێستادا كاروباری لیژنەكانی پەرلەمان دەستیان پێكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەدوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن شاندێكی باڵای سیاسی كە پێكدێن لە (نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق) سەردانی نەجەف بكەن و لەگەڵ موقتەدا سەدر كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام بدەن و سێ دۆسیەی گرنگ بخەنەبەرباس.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەش هاتووە كە سەردانی شاندە باڵاكە بۆلای موقتەدا سەدر بۆ رێككەوتننە لەسەر سێ دۆسییەی گرنگ كەپەیوەستە بە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق كە بریتین لە شێوەی حكومەتی نوێ و هەنگاوەكانی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەتایبەت هێزە سیاسییەكانی عێراق بە چوارچێوەی هەماهەنگیشەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە پێكهێنانی حكومەت بە بێ بەشداری سەدرییەكان و یاخود بەبێ ڕەزامەندی ئەوان پێناچێت سەركەوتوو ببێت و تەمەنی درێژ بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









