پەرلەمانتارێكی یەكێتی هەوڵی بە فەرمی ناساندنی زانكۆی ڕاپەرین دەدات لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ خزمەتی زیاتری چین و توێژە جیاوازەكان، ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی دوای هەوڵێكی جدی توانیویەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حكومەتی عێراقی ڕازیبكات كە بەفەرمی دان بە زانكۆی ڕاپەڕیندا بنێت لەدوای تەواوكردنی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی كە بۆی دانراوە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا.
بەدریە حسێن، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی كە فراكسیۆنەكەمان دەیدات بۆ جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی كە لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردن بەهاووڵاتیانمانداوە، ماویەكی زۆرە لە هەوڵێكی بەردەوامدابووین بۆ ئەوەی زانكۆی ڕاپەڕینیش هاوشێوەی زانكۆكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەفەرمی دانی پێدابنرێت خۆشبەختانە هەوڵەكانیشمان ئەنجامێكی باشیان هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائێستا دوو لیژنەی تایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی عێراق سەردانی زانكۆی ڕاپەڕینیان كردووە، ئەو كێشانەی بووبوونە بەربەست لەبەردەم زانكۆی راپەڕین بەڕاپۆرتێك بۆ سەروو خۆیان بەرزیان كردووەتەوە بەتایبەت لەڕووی بیناو كەمی میلاك و بوونی تاقیگە و چەند پێداویستییەكی دیكە، دواتر ئەو گرفتانەش چارەسەركران.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بۆ ماوەی دوو ساڵ زانكۆی راپەڕین خراوەتە ریزبەندی رێبەری زانكۆكانی عێراق و دەبێت لەماوەی ئەم دووساڵەدا زانكۆكە ئەو مەرج و داواكارییانەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی جێبەجێبكات لە ئێستادا لە هەوڵداین بۆئەوەی حكومەتی عێراق مەرجەكان لابدات و بەفەرمی دان بە زانكۆی ڕاپەڕیندا بنێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









