وردەكاری دابەشكردنی چیمەنتۆ بەنرخی پاڵپشتیكراو بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی خانوو دروست دەکەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند مانگێك بوو بە بڕیارێك دابەشكردنی چیمەنتۆ بەنرخی پاڵپشتیكراو بەسەر ئەو هاووڵاتیانە ڕاگیرابوو كە بەنیازی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بوون، لە ئێستادا جارێكی دیكە دەستكراوەتەوە بە دابەشكردنی چیمەنتۆ بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەت، ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك كە بۆ هەر تۆمێك چیمەنتۆ بڕی 53 هەزار دینار وەردەگیرێت و هاووڵاتیانیش دەتوانن تا بڕی 30 تۆن چیمەنتۆ داوابكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی كارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و هاوكات ڕێگریكردن لە بەرز بوونەوەی زیاتری نرخی پێداویستییەكانی خانووبەرە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە كە دووبارە دەستبكاتەوە بە دابەشكردنی چیمەنتۆ بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی كە بەینازی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوونن.
لەزانیارییەکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو، پێدانی چیمەنتۆ بەهاووڵاتیان بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك دەبێت بەجۆرێك كە پێویستە ئەو هاووڵاتیانەی داوای چیمەنتۆ دەكەن سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشەپێدانی پیشەسازی لە پارێزگاكانی هەرێم بكەن و داواكاری پێشكەش بكەن، پاشان ئەو كەسەی داوای چیمەنتۆ دەكات پێویستە زەوییەكانیان تاپۆ یاخود كارتی شارەوانی هەبێت، دواتر لیژنەیەكی تایبەت سەردانی ئەو زەوییە دەكەن و پشكنینی بۆ دەكرێت دواتریش بڕیار لەسەر پێدانی بڕە چیمەنتۆكە دەدرێت بەو هاووڵاتییە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە پێدانی چیمەنتۆ بەهاووڵاتیان بە دوو شێواز دەبێت، بەجۆرێك ئەو هاووڵاتیانەی لە ناوەندی شارەكان یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكەن و ڕووبەری زەوییەكانیان 200 مەترە دەتوانن داوای 30 تۆن چیمەنتۆ بكەن، هاوكات ئەو هاووڵاتیانەشی كە لەدەرەوەی شارەكان یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكەن و ڕووبەری زەوییەكانیان 200 مەتر دەتوانن داوای 25 تۆن چیمەنتۆ بكەن، هاوكات نرخی تۆنێك چیمنتۆش بە نری 53 هەزار دینار دەدرێت بەهاووڵاتیان، لەكاتێكدا لە بازاڕدا نرخی تۆنێك چیمەنتۆ نزیكەی 100 هەزار دینارە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









