نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدكات دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەكەم كۆبوونەوە تایبەت بكرێت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران، بەڵكوو ئەو بابەتە دەبێت ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی لەبارەوە بكرێت و ئەگەریش زۆرە لایەنە سیاسییەكانی شیعە بگەنە ڕێككەوتن بۆكۆتایی هێنان بەدۆخی سیاسی ئێستای عێراق.
ھەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی بە SNNی ڕاگەیاند: هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن كە لە دوای كۆتایی هاتنی مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن، كۆتایی بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق بهێندرێت و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەكەم كۆبوونەوەدا پۆستی سەرۆك كۆمار و یاخود سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكلایبكرێتەوە، بەڵكوو ئەو بابەتە پەیوەستە بە رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەتایبەت لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی خۆیانیان نیشانداوە بۆ دەستكردن بە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، هاوكات وابڕیاریشە كە شاندێكی باڵای سیاسی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن، بۆ ئەوەی بەجۆرێك لە جۆرەكان كۆتایی بهێنن بەو ناكۆكیانەی كە لەنێوان سەدرییەكان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دروستبووە.
وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە دوو مانگە بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم بینای پەرلەمان و ناوچەی سەوز، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگیراون، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری كوتلە جیاوازەكان واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بدات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









