سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: رێگریمان کرد لەوەی زەوی پارکێک لە سلێمانی بکرێتە پڕۆژەی نیشتەجێبوون

SNN
سەرکۆ ئازاد گەڵالی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی باس لەوەدەکات، زەوییەکی گرانبەهای تەنیشت دادگای سلێمانی کە بڕیاربوو بکرێتە پارک، هەوڵ دراوە بە شێوەی نایاسایی بکرێتە باڵەخانەی نیشتەجێبوون، بەڵام رێگرییان لەوە کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە لە نووسینێکدا بە ناوی “پارکی دادیش فرۆشرا”، ئاماژەی بەوەکردووە: “بەپێی ماستەرپلانی ئەو زەویەیی لە تەنیشت دادگای سلێمانیدایە شوێنی پاركێكی سەوزایی بوو بۆ خەڵكی شارەكە بەڵام بزنسمانە چاوچنۆكەكان ئەویشیان كرد بە باڵەخانە بە نایاسایی و دەستیان كردبوو بە فرۆشتنی شوقە بەڵام خۆشبەختانە دوای هەوڵ و بەدواداچوونی پەرلەمانی توانیمان ڕایبگرین”.
راشیگەیاندووە: “ئەم زەویە گرانبەهایە لەپاركی (داد) ەوە دەگۆڕردرێت بۆ پاركی نێرگز ، كە بكرێتە سەوزای و شوێنی دانیشتنی گشتی و گەشتیاری و بازرگانی ،بەڵام دواتر بە پێچەوانەی یاسای وەبەرهێنانەوە ئەم ئەم باخە گشتیە و ئەم پاركە لەبەر بەرژەوەندی چەند كەسێكی هەلپەرست و پارەپەرست گۆڕدراوە بۆ یەكەی نیشتەجێبوونی (گراند بۆلیڤارد) و یەك مەتر لەم زەویە دەفرۆشرێت بە سەرو هەزار دۆلار، كە ڕووبەری زەویەكە 42 هەزار مەتر دووجایە و واتا بەس بەهای زەویەكە 42 ملیۆن دۆلارە”.
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی روونیشی کردووەتەوە: “بەپێی فەرمانی ژمارە 4314ی ساڵی 2020نابێت هیچ گۆڕانكاریەك بكرێت لە پێكهاتەی پڕۆژەی پێشكەشكراو پێش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڵام ئەم كۆمپانیایە بەپێچەوانەی یاساوەو بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی و بەبەرچاوی شارەوانی و دەستەی وەبەرهێنانەوە 3 جار ماستەرپلانی پێكهاتەی پڕۆژەكەی گۆڕیوەو كردویەتی بە شوقەی نیشتەجێبوون و دەستی كردبوو بە فرۆشتنی شوقەكان بەڵام دوای هەوڵی بەردەوام و بەدواداچوونی وورد توانیمان پڕۆژەكە ڕابگرین و سوریش دەبین لەسەر ئەوەی كەناكرێت لەبەر گیرفانی چەند كەسێك ئەم شارە ڕووت بكەنەوەودەبێت خێروبێری ئەم شارە بۆ خەڵكەكەی بێت”.
ئەو پەرلەمانتارە لە کۆتاییشدا جەختی کردووەتەوە: “ئەگەر ئێوە پێتان وایە هەموو شتێك پارەیە و ئەم شارەش بێ خاوەنە و كەس نیە دیفاعی لێ بكات خەیالتان خاوەو دڵنیابن ناهێڵین وە هەر كەس و لایەنێك بیەوێت ئەم یاسا شكێنیە بكات و حەقی خەڵكی ئەم شارە بخوات و مۆلەتی بداتێ ئەوا دڵنیابن ناحەقی لە شارە حەیاتەكە دەكەن و هەمو ڕێكارێكی یاسایی و پەرلەمانی دەگرینە بەر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









