
نەخۆشخانەی شار
SNN/ عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە خوێندنگەیەکی شاری سلێمانی نزیکەی سەد خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جمال احمد ڕشید تایبەت بەمنداڵایان کرد.
دەشڵێت: “بۆ بەدواداچوون لەو دۆخە، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی لە چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، و تەندروستی خوێندنگاکانی ڕاسپارد بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.”
د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ساڵانە لەمكاتەدا تووشبوون بە نەخۆشی سكچوون وڕشانەوە بڵاودەبێتەوە و لە ئیستاشدا ئەو نەخۆشییە لە هەندێك شار وشوێن بەربڵاوە، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیار وگومانە ئەوەیە كە تووشبوونی بەسەدان قوتابی لەقوتابخانەیەك بە سكچوون وڕشانەوە شایەنی ئەوەیە بەدواداچوونی بۆ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو قوتابیانەی كە تووشی سكچوون وڕشانەوە بوون لە تەمەنی جیاوازبوون، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیشدا ئەوە دەردەكەوێت كە بەهۆی خواردنی لەفەی ناوفرۆشگای قوتابخانەكەوە ئەو قوتابیانە توشی ئەو نەخۆشییە بووبن، هاوكات هۆكاری سەركی سكچوون وڕشانەوەش یان لەڕێگەی ئاو یان سەوزە یاخودخواردنی پیسەوە تۆمار دەكرێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی ئەو ژمارە زۆرەی قوتابیان تووشی سكچوون ڕشانەوە بوون، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەمان لەو حاڵەتە ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانیشلای خۆیانەوە دەستیان بە بەدواداچوون كردووە بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە دەستبكەن بەپاككردنەوەی تانكی ئاوی خواردنەوەی قوتابخانەكانیان و دڵنیابوون لەپاكی ئەوخۆراك وخواردنانەی لەفرۆشگاكان دەفرۆشرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









