
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات لە ئێستادا بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەبەردەستدایە و تەنها لیستی مووچە ماوە ڕابگەیندرێت، جەختیش دەکاتەوە کە لەسەرەتای مانگی داهاتوو بەدیاریکراوی لە 2/10/2022 بەهەمان خشتەی مانگی پێشوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوەخراوەڕوو، هەفتەی ڕاشردوو بڕی 900 ملیار دینار لە پارەی فرۆشنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و داهاتی خاڵە سنوورییەكان گەڕێندرابوویەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی، هاوکات لە ئێستاشدا بڕی زیاد لە 930ملیار دینار لە داهات لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە و تەنها ئەوەماوە کە لیستی دبەشکردنی مووچە ڕابگەیەندرێت، بۆئەومەبەستەش بانکەکان و گەنجینەکان ئاگادڵرکراونەتەوە کە دابەشکردنی مووچە بەهەمان لیستی مانگی ڕابردوو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، لەلایەن گەنجینەكانەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی موچەی مانگی نۆ لە فەرمانگەكان، هاوكات بەئەگرێی زۆرەوە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە 29/9/2022لیستی مووچە ڕادەگیەندرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەدیاریکراوی لەڕۆژی یەکشەممە 2/92022 دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە، لە ئێستاد بڕی پارەی پێویست لە داهاتی فرۆشتنی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول هاوشێوەی مانگی ڕابردوو هیچ گرفتێكی نابێت لە كەمی سیولە لە بانكەكان.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









