جارێکی تر لەبارەی سیستمی یەکپۆشی لە زانکۆ راپرسی ئەنجام دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژە بەوەدەكات ئەو ڕاپرسییەی پێشترلە ڕێگەی ئۆنلاینەوە كردمان لەبارەی جێبجەێكردنی سیستەمی یەكپۆشی جلوبەرگ، گلەیی خوێندكارانمان هاتە سەر بەوەی نەیانتوانیوە بەشداری ڕاپرسیەكە بكەن، بۆیە ئەنجومەنی زانكۆبڕیارماندا دووبارە لەڕێگەی فۆڕمێكەوە ڕاپرسییەكە دووبارەبكەینەوە بەجۆرێك 25 هەزارخوێندكاری زانكۆ بەشدار دەبن لەو ڕاپرسییەدا بۆئەومەبەستەش چاوەڕێی هاتنی قوتابیانی قۆناغی یەكەمین.
د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی پێش دەستپێكردنی دەوامی زانكۆ بەڕێگەی ئۆنلاین ڕاپرسییەكمان ئەنجامدا بە جێبەجێكردنی سیستەمی یەكپۆشی لەزانكۆی سەلاحەدین، ئەنجامی ڕاپرسییەكە ئەوەبووكە زۆرینە لەگەڵ جێبەجێكردنی سیستەمەكەدابوون، بەڵام دواتر لەلایەن هەندێك خوێندكارەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرزكرایەوە وگلەیی ئەوەمانلێكرا كەهەموو خوێندكاران نەیانتوانیوە لەو ڕاپرسییەدابەشداری بكەن، بۆیە ئێمەش لەئەنجومەنی زانكۆ كاركردنمان بەوئەنجامە ڕاگرت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانكۆ بڕیارماندا كە جارێكی دیكەلەسەر ئەو بابەتە ڕاپرسی دووبارە بكرێتەوە بەڵامئەمجارە لەڕێگەی فۆڕمێكی تایبەتەوە ڕاپرسییەكە ئەنجامدەدرێت وهەر 25 هەزار قوتابییەكەی بەشەجیاوازەكانی زانكۆ ئەو فۆڕمەیان پێدەدرێت و بۆچوونی خۆیان دەخەنەڕوو، دواتر بڕیاری كۆتایی دەدرێت، هاوكات بۆ ڕەنگی جلەكانیش ئێمە (ڕەش وسپی، ڕەساسی و سپی، نیلی وسپی)مان دیاریكردووە و زۆرترین خواستیش لەسەر كام ڕەنگبوو ئەوە هەڵدەبژێرین.
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن توانای وەرگرتنی پێنج هەزار و250 خوێندكارمان هەیە ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای كورسی زیاترمان لێبكات دەتوانین كورسییەكانمان بۆ سەروو پێنج هەزار و300 كورسی زیادبكەین، بۆیە چاوەڕێی هاتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمین بۆ ئەوەی ئەوانیش بەشداری بكەن لە ڕاپرسییەكەی تایبەت بە جێبەجێكردنی سیستەمی یەكپۆشی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









